بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، لە ڕاگەیێندراوی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقدا هاتووە: گرووپی چەواشەکاری هێرشبەر بۆ سەر مەزاری محەمەد باقر حەکیم لە نەجەفی پیرۆز هیچ دەروەستیان بە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازەوە نییە و پەیوەستن بەو باڵە بەعسیانەی کە محەمەد باقر حەکیم لە دژی ڕاپەڕیبوو.
کەتیبەکانی حزبوڵڵای لوبنان ڕاشیگەیاند: ئەو هێرشە بە گەلی خۆشەویستمان دەسەلمێنێت کە میحوەری ئاژاوەی زایۆنی – ئەمریکی – سعوودی قۆناغێکی نوێی بۆ سووتاندنی شارەکانی باشوور و ناوەندی عێراق لە رێگەی گرووپگەلی جەنایەتکار و ئاژاوەگێڕەوە دەست پێ کردووە و ئامانجیان لەو کارە هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆییە. ئەوە پرسێکە کە مەرجەعییەت لەبارەیەوە هوشداری داوە و داوای لە هەمووان کردووە بەرەنگاری ببنەوە.
شایانی باسە کە ناڕازیانی توندئاژۆخواز و ڕادیکاڵ دوای هێرش کردنە سەر مەزار و کۆمەڵەی فەرهەنگی شەهید ئایەتوڵڵا محەمەد باقر حەکیم سەرۆکی کۆچکردووی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق، وێرای ئاگردانی مەزارگەی، بەشێک لە باڵەخانەی ئەو کۆمەڵەیە ئاگردرا و زیانی پێگەیشتووە.
بۆچوونی ئێوە