بژاردەکانی  جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی

سەرچاوەیەکی پەرلەمانی سەبارەت بە بژاردەکان بۆ جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیری لە عێراق قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی پەرلەمانی عێراقی لە گفتوگۆ لە گەڵ سپۆتینک لە سەر بژاردەکان بۆ جێگرەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە قسەی کرد.

ناوبراو پاگەندەی کرد کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، عێزەت شابندر نوێنەری پێشووی پەرلەمان و عەلی شوکری سەرۆکی ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆمار لە ئەو بژاردانە دێنە ئەژمار.

عادڵ عەبدولمەهدی پاش توند بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە عێراق و بەیاننامەی مەرجەعیەتی ئەو وڵاتە دەستی لەکار کشایەوە و بڕیارە پەرلەمانی عێراق ئەو پرسە تاوتوێ بکات.

ئەو سەرچاوە پاگەندەی کرد کە عەلی شوکری شانسی زۆری هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە تا ئێستا تۆمەتی گەندەڵی لە دژی نەهاتووەتە ئاراوە.

News Code 29612

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =