داعش بەرپرسیارێتی هێرشی لاندن بریجی لە ئەستۆ گرت

گرووپی تیرۆریستی داعش پاگەندەی کرد کە ئەنجام دەری هێرشەکەی ڕۆژی هەینی لە شاری لەندەن، ئەندامی ئەم گرووپە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یورۆنیووز، داعش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کرد کە هێرشبەرەکەی ڕۆژی هەینی لاندن بریج ئەندامی ئەوان بووە.

ئەم گرووپە هەروەها پاگەندەی کردووە کە هێرشی ئەم دواییە لە وڵامی ئەو داخوازییە بووە کە داعش داوای لە ئەندامانی کرد وڵاتانی ئیتلافی دژە داعش بکەنە ئامانج.

پۆلیسی بریتانیا ڕۆژی شەمە شوناسی هێرشبەرەکەی ڕۆژی هەینی پردی لاندن بریجی  بە عوسمان خان راگەیاندووە کە خەڵکی پاکستانە.

News Code 29609

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =