هاوکاریی عەشیرەکانی عێراق لە گەڵ پۆلیسی زیقار

عەشایری دانیشتووی پارێزگای زیقاری عێراق بە کردنەوەی بازگەی پشکنین ڕێگری دەکات لە چوونی کەسی نەناسراو بۆ ئەو پارێزگا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوام، عەشایری دانیشتووی پارێزگای زیقار هەڵکەتوو لە باشووی عێراق بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە بازگەی پشکنینیان لە سەرەتای ئەو پارێزگا کردووەتەوە.

ئەو هەوڵەی عەشایری پارێزگای زیقار بە ئامانجی رێگری لە چوونی کەسانی نەناسراو ئەنجام دەبێت.

عەشایر هەوڵ دەدات تا رێگری بکات لە چوونی کەسانی نەناس کە دەیانەوێت ئاڵۆزی لە ئەو پارێزگا دروست بکەن.

بە پگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە دەیان ئۆتۆمبیل لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەوڵیان داوە کەسانی نەناس بگوازنەوە بۆ ناو ئەو پاریزگا بەڵام عەشایر ڕێگریان لێ کردووە.

ئەو پارێزگا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو توند بوونەوەی ئاڵۆزیی لە سێبەری ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بە خۆوە بینیوە.

News Code 29606

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =