بە ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، سەرچاوەیەکی خۆجێی لە پارێزگای دیالە لە هاتوچۆی و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعشی بە ئۆتۆمبیلەکانیان لە مەودای نێوان دیالە و سەلاحەدین هەواڵی دا و وتی: داعشییەکان چەندین مانگە بە مۆتۆر سیلکێت لە مەودای گوندە چۆڵەکانی نێوان دیالە و سەلاحەدین لە هاتوچۆ و جموجۆڵدان، بەڵام لە رۆژانی ڕابردوودا بۆ هاتوچۆ ڕوویان لە ئۆتۆمبیل کردووە.
ئەو سەرچاوەیە جەختی کرد: ئەم کارەی تیرۆریستان لە خۆیدا جموجۆڵێکی بەرچاوە و نیشان دەدا کە باڵێک پاڵپشتی لە داعش دەکات و ئەو ئۆتۆمبیلانەی بۆ دابین کردوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد: هەلومەرجی نێوان سنوورەکانی دیالە و سەلاحەدین بە تایبەت لە سنوورەکانی سەلاحەدین ناسەقامگیرە، چونکە بۆتە کانوونێک بۆ پاشماوەی داعشییە هەڵاتووەکان لە پارێزگاگەلی دیالە، کەرکووک و سەلاحەدین.
بۆچوونی ئێوە