سییەمین مێهرەجانی شانۆیی پارێزگایی کوردستان کۆتایی پێ هات

سییەمین مێهرەجانی شانۆیی پارێزگایی کوردستان بە ناساندنی هەڵبژاردەکانی ئەم خولە لە تەلاری فەروەردینی کۆمەڵەی فەرهەنگی فەجری کوردستان کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەو مێهرەجانە بە ئامادەبوونی جێگری فەرهەنگی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و تاقمێک لە پێشەنگەکانی هونەری شانۆگەری لە تەلاری فەروەردینی کۆمەڵەی فەرهەنگی فەجری کوردستان بەڕێوەچوو.

هەڵبژاردەکانی سییهمین مێهرەجانی شانۆیی پارێزگای کوردستان بە گوێرەی داوەرانی ئەو خولە بریتی بوون لە:

- باشترین دەرهێنەر: رزگاری خاتری بۆ دەرهێنانی شانۆی "ڕۆخسار بە ڕۆخسار".

- باشترین شانۆنامە: شانۆنامەی "گوریسەکانی گۆڕ" پلەی یەکەمی.

- باشترین ئەکتەری پیاو:  رزگاری خاتری بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "ڕۆخسار بە ڕۆخسار".

- باشترین ئەکتەری ژن: ڕۆژین نوسرەتی بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "ڕۆخسار بە ڕۆخسار"، سەنا ناسری بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "بێ حاڵی" و پەریسا قولی پوور بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "کۆنە برینەکان" بۆ نۆرە پلەی یەک تا سێ.

- باشترین شانۆگەری: شانۆکانی "ڕۆخسار بە ڕۆخسار" لە سنە و "گوریسەکانی گۆڕ" لە بیجار.

- باشترین داڕشتنی دیمەن و جل و بەرگ: رزگاری خاتری لە شانۆی "ڕۆخسار بە ڕۆخسار".

- باشترین مۆسیقا: حەمید ڕەزا سەرهەنگی و عەلی ئێحتشام بۆ شانۆی "قەرار" لە قوروە.

- باشترین ئەکتەری منداڵ: ڕیز لە ژوانا شاکری گیرا.

News Code 29597

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =