هونەرمەندێکی کوردستانی کرایە داوەری فێستیڤاڵی فیلمی بێدەنگی مەکزیک

سامان حسێن پوور دەرهێنەری گەنجی کوردستانی کرایە داوەری بەشی فیلمی چیرۆکیی سێهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی بێدەنگی مەکزیک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی بێدەنگی مەکزیک بە مژاری "بەرخۆدان" لە کاتێکدا لە رۆژانی ٢٦ تا ٣٠ی نوامبێر لە شاری پۆیلای مەکزیک بەڕێوە دەچێت کە کورتە فیلمەکانی بێدەنگی لە وەهاب گائینی و یادداشت لە سیاوەش عەیدانی بە نوێنەرایەتی لە ئێران بەشداری خولی ئەمساڵی ئەو فێستیڤاڵەن.

سامان حسێن پوور فیلمسازی ٢٦ ساڵەی کوردستانی و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسیی دەرهێنەری سینەما و خوێندکاری مەستەری سینەما، کە کراوەتە داوەری بەشی فیلمی چیرۆکیی سێهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی بێدەنگی مەکزیک، تا ئێستا ٨ کورتە فیلمی بەرهەم هێناوە و لە دەیان فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی و نەتەوەیدا خەڵاتی سینەمایی مسۆگەر کردووە.

News Code 29596

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha