بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، سەعد حەدیسی وتەبێژی دەوڵەتی عێراق وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: فەرمانی دەستگیری و دەستبەسەرکران و تەنانەت حوکمی زیندانی بۆ تاقمێک لە بەرپرسانی باڵای عێراقی لە ئاستی وەزیران، نوێنەران و پارێزگارانی ئەو وڵاتە دەرکراوە.
حەدیسی بە ئاماژە بە پێکهاتنی دادگەیەکی ناوەندی تایبەتی بۆ لێکدانەوەی پرسی گەندەڵی بە هاوئاهەنگی دەزگاگەلی داد و بەڕێوەبەری، وتیشی: لە رۆژانی داهاتوو بڕیاری دیکە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەگیردرێت.
بۆچوونی ئێوە