شەپۆلێکی داکردنی بەفر و باران ڕوو لە کوردستان دەکات

پاش چەند رۆژ پاوەجێی ڕێژەیی کەشوهەوای کوردستان، پێشبینی دەکرێت کە شەپۆلێکی نوێی باران داکردن لە گەڵ هەڵکردنی با لە رۆژی یەکشەممەوە لە پارێزگا دەست پێ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی پێشبینی ئیدارەی کەشوهەواناسیی پارێزگای کوردستان، شەپۆلێکی نوێی باران داکردن لە گەڵ هەڵکردنی با لە رۆژی یەکشەممەوە لە پارێزگا پێشبینی دەکرێت.

بەڕێوەبەری کەشوهەواناسیی پارێزگای کوردستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە دوا کاتژمێرەکانی یەکشەممە تا رۆژی سێ شەممە شایەدی هەڵکردنی با و تەوژمی توند لە ناوچەگەلی بەرزایی هاتنی پالەپەستۆیەکی داکردنی بۆ پارێزگا دەبین.

ڕەحیم سدیقی ڕاشیگەیاند: لەو ماوەیەدا و بە تایبەت لە رۆژانی دووشەممە و سێ شەممەدا داکردنی ماوە بە ماوەی بەفر و باران و هەڵکردنی بای توند و لە هەندێ شونیشدا مژی توندمان دەبێ.

ناوبراو زۆرترین ئاستی چالاکیی ئەو پاڵەپەستۆیەی بەشی بشووریی پاریزگا بە تایبەت شارەکانی کامیاران، مەریوان، هەورامان، سنە، دێولان و قورەوە ڕاگەیاند و وتی: ئەگەری گیرانی ئاوی ئاوڕۆ و قاناوەکان لەو رۆژانەدا هەیە، هەر بۆیە پێشبینیی پیویست لەوبارەیەوە ڕەچاو گیراوە.

وتیشی: پێشبینی دەکرێت کە گەرمای هەوا لە گەرمترین کاتژمێری حەوتەدا لە شاری مەریوان بگاتە ١٦ پلەی سانتی‌گراد و گەرمای هەوا لە زەڕینەشدا وەک ساردترین ناوچەی پارێزگای کوردستان بگاتە کەمتر لە ٦ پلەی سانتی‌گراد.

News Code 29592

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =