کاردانەوەی گۆترێش بە گۆڕانکارییەکانی عێراق

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە بەرپرسانی عێراقی کرد کە پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیان لە بواری دابین کردنی ئاسایشی ناوەندە دیپلۆماتیکەکان و کونسوڵخانەکان و هەروەها ناوەندە دەولەتی و تایبەتەکان بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە گۆڕانکارییەکانی عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو وێڕای دەربڕینی ئیگەرانی لە دۆخی عێراق داوای لە بەرپرسانی عێراقی کرد کە ئەو پەڕی خۆبواردن لە بەرانبەر خۆپیشاندەران بەکار بهێنن و ڕێز بۆ مافی ئازادی بەیان و کۆبوونەوە دابنێن.

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە بەرپرسانی عێراقی کرد کە پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیان لە بواری دابین کردنی ئاسایشی ناوەندە دیپلۆماتیکەکان و کونسوڵخانەکان و هەروەها ناوەندە دەولەتی و تایبەتەکان بن.

شیاوی باسە کە چوارشەممە شەوی ڕابردوو ژمارەیەک کەسی عێراقی هێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە شاری نەجەف.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، ئەو هەوڵەی لە درێژەی تێکدانی پێوەندی باشی نێوان دوو وڵاتەکە ڕایگەیاند.

ئەو وەزارەتخانە جەختی کرد کە ئەو کەسانە خەڵکی خۆجەیی ئەو شارە نەبوون.

News Code 29575

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =