سنوورێکی نێوان ئێران و عێراق داخرا

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە سنووری مێهران لە نێوان ئێران و عێراق تا کاتێکی نادیار داخراوه.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئێران بڕیاریدا به‌داخستنی ده‌روازه‌ی سنووریی میهران له‌گه‌ڵ عێراق، كه‌ شاره‌كانی ئیلام-ی ئێران و كوت-ی عێراقی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌سته‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌یان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌، كه‌ په‌لیكێشاوه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی ئێران له‌ عێراق.

News Code 29573

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =