بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو تاقمێکی ئاژاوەگێڕ هێرشیان کردە سەر بنکەی نوێنەریی ئێران لە شاری نەجەفی پیرۆز و لە گەڵ هێزەکانی ئاسایش و پارێزەرانی کۆنسولخانە تێهەڵچوونە و لەمناوە چەند کەس بریندار بوونە و پاشان هێرشیان کردۆتە ناو کۆنسولخانە و ئەوێیان ئاگر تێبەرداوە، هەڵبەت هەموو دیپلۆماتەکانی ئێمە لە تەندروستیدان.
مەسجدی وێرای ئاماژە بە زیانی قورس گەیشتن بە سەرکۆنسولخانەی ئێران لەو هێرشەدا و بێ کەڵکمانەوەی، ڕاشیگەیاند: بێ گومان ئامانجی هێرشبەران لەو کارە تێکدان و شێواندنی پەیوەندییەکانی ئێرانو عێراق بووە؛ ئەوان دارەدەستی بیانییەکانن و لە رێگەی تۆڕی دوژمنانەوە هان دەدرێن بۆ شێواندنی پەیوەندیی برایانەی ئێران و عێراق، بەڵام ئەوە ویستی خەڵک و دەوڵەتی عێراق نییە.
بۆچوونی ئێوە