بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتیی دژە سیخۆری وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری گشتیی دژە سیخۆری وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند: تاقمێک کە هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاری لە بشێوییەکان و گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات و گەیاندن بە بیانییەکانیان دەدا، بەر لە هەر هەنگاوێک ناسراون و دەستگیر کران.
ڕاشیگەیاند: ئەو کەسانە کە لە قەوارەی هاووڵاتی هەواڵنێر لە وڵاتانی جۆراوجۆر و بە بوودجەی سیستەمی هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) ڕاهێنانی پێویستیان دیوە، پاش تەشەنەسەندنی بشێوییەکان دەرکەوت کە فەرمانی بەشداری لە بشێوییەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی وردبینانە و ڤیدئۆییان پێ دراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی دژە سیخۆری وەزارەتی ئیتلاعات جەخیشی کرد: ٦ کەس لەو کەسانە لە کاتی ئامادەبوون لە بشیوییەکان و پێڕەو کردنی فەرمانی سیستەمگەلی هەواڵگری دەستگیر کراون و هەروەها ٢ کەسی دیکەش لە کاتی کۆکردنەوەی زانیاری و گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات، بەر لە دەرچوون لە وڵات ناسراون و دەستگیر کران.
ناوبراو هەروەها جەختی لە هوشیاری و ئاگاداریی سەربازانی بێ ناو و نیشانی ئیمام زەمان (عج) بۆ پاراستنی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و وتی: کەسانی هاوپەیوەند بەو تۆڕە لە ئاستی وڵاتدا پێوشوێن گیراون و لە ئەگەری هەر جۆرە هەنگاوێکی دزی ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵسوکەوتی دادگایی و ئەمنیان لە گەڵدا دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە