کاریگەریی ڕۆڵی ئەمریکا و پارەی شێخ‌نشینان لە بشێوییەکانی عێراق

دوو پەرلەمانتاری عێراقی ئاماژەیان بە دەستێوەردانی ئەمریکا و شێخ‌نشینەکانی کەنداوی فارس بۆ بە چەواشه بردنی ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی عێراق و ڕووخانی دەوڵتی عەبدولمەهدی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، عۆدەی عەواد پەرلەمانتاری سەر بە کۆتلەی سادقونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق ئەمریکا و شێخ ‌نشینانی کەنداوی فارسی بە هەوڵ بۆ بە چەواشە بردنی ڕەوتی خۆپیشاندانگەلی ئاشتی‌خوازانەی خەڵکی عێراق تۆمەتبار کرد.

ناوبراو وتی: ڕەوتێکی مەترسی کە خۆپیساندانەکانی ئێستای وڵاتدا دەبیندرێ، لە ئەنجامی دەستێوەردان و پاڵپشتیی ئاشکرای ئەمریکا و وڵاتانی کەنداوی فارسە کە بە دوای بەهرەمەند بوون لە قەیرانی ئێستای عێراقن و بە ئاشکرا هەوڵی بە چەواشە بردنی خۆپیشاندانگەلی ئاشتی‌خوازانەن.

عەواد جەختی کرد: گەلی عێراق بەرەنگاری ئەو دەستێوەردانانە دەبێت و رێگە بە کەس نادات کە لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیاندا دەستێوەردان بکات.

هاوکات محەمەد بەلەداوی لە کۆتلەی فەتح ئاشکرای کرد کە پارەگەلێکی زۆر لە وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس و ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە کەسی دزە کردووی ناو خۆپیشاندانەکان هاوردە کراوە و ئەو وڵاتانە لە پشتی ڕفاندن و کوشتنی چالاکن و خۆپیشاندەرانن بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی عێراق.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکا و هەندێ وڵاتی بەستێنی کەنداوی فارس و لە سەرووی هەموویانەوە ئیمارات لە پێناو پاڵپشتی لە کەسایەتیگەلی سیاسی بۆ ئاژاوەنانەوە و بە چەواشەبردنی ڕەوتی خۆپیشاندانەکان تێدەکۆشن. پارەیەکی زۆر لە ئیمارات و کوەیت و ئەمریکاوە بۆ پاڵپشتی لە هەندێ کەسایەتی سەر بەو وڵاتانە و دارەدەستەکانیان و دزە کردنە ناو خۆپیشاندەران هاوردەی عێراق کراوە.

News Code 29562

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =