لێدوانی نوێی پەمپێئۆ لە سەر رووداوەکانی ئێران

مەرگی گوماناوی کەسێکی ئێرانی لە تورکیا و ئاژاوەکانی هەفتەی ڕابردوو بوونە هۆکارگەلێک تا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە پێی ئەوانە جارێکی دیکە پاگەندە دووپاتەکانی واشنتۆن دژی تاران دووپا بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیاکانی ئەمریکا، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی قسەی دەکرد پاگەندەی کرد کە دەوڵەتی ئێران ئەگەری هەیە لە کوژرانی مەسعوود مەولەوی لە تورکیا دەستی هەبێت.

مەسعوود مەولەوی، هاوولاتی ئێرانی، ڕۆژی ٢٣ ی خەزەڵوەر لە شاری ئەستەنبۆڵ کوژرا. بە پێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن تورک، بکوژەکە بە هاویشتنی گوللە بە دڵی مەولەوی ناوبراو کوشت.

پۆلیسی تورکیا وردەکاریی زیاتری سەبارەت بە ئەو کوشتنە بڵاو نەکردووەتەوە بەڵام مێدیاکانی ئەو وڵاتە نووسیویانە کە پۆلیس جگە لە شوێنگیری بکوژەکە، بە دوای ئەو کەسەن کە لە گەڵ مەولەوی بووە کە پاش تیرۆرەکە، هەڵاتووە.

پەمپێئۆ بە ئاماژە بە هەبوونی مەسعوود مەولەوی لە تورکیا وتی: کوژرانی مەولەوی نموونەیەکی تراژدیک لە زنجیرە تیرۆریگەلێکە کە ئێران لە ئەنجامی ئەو کردەوانە گومانی لە سەرە.

عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی چوارەمی سەرماوەز لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە تیرۆری مەولەوی وتی: چوەڕوانی ڕاپۆرتی دەسەڵاتی داد و ئاسایشی تورکیا لە ئەو بوارەین.

پەمپێئۆ لە درێژەدا نووسی: من و پرزیدنت ترامپ لە نزیکەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لە سەرتانسەری ئێرانمان شوێنگیری کرد. خەڵکی ئێران جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتی بە چۆنیەتی کاری بەرپرسانی ئابووری ڕژانە سەر شەقام. ئێران بە توندوتیژی ئەو ناڕەزایەتیانەی سەرکوت کرد و وڵاتانی بیانیی وەکوو بەرپرسی ئەو رووداوانە تاوانبار کرد.

ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تا ئێستا ٢٠ هەزار پەیام، ڤیدیۆ و وێنەی لە ئێرانەوە لە پێوەندی لە گەڵ ئەو ناڕەزایەتیانە وەرگرتووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی کە ئەمریکا درێژە دەداتە گەمارۆدانی ئەو بەرپرسانە کە لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ دەستیان هەبووە.

پەمپێئۆ لە درێژەدا ئاژاوەچییەکانی خستە بەردەنەگەوە و وتی: دەوڵەتی ئەمریکا دەنگی ئێوە دەبیسێت و لە پاڵی ئێوە وەستاوە.

ناوبراو هەروەها هەڕەشە لە ڕۆژنامەڤانە ئێرانییەکانی دەرەوەی ئێرانی ئیدانە کرد و پاگەندەی کرد: تەواوی ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و سەبارەت بە چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیڵێت، لە راستیدا بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەو هەڵسوکەوتانەیە. ئێمە دەمانەوێت ئەو هەڵسوکەوتانەی دەسەڵاتی ئێران ڕابگرێت. ئێمە خوازیاری گۆڕانکاری لە ناوخۆی ئێرانین. ئێمە خوازیاری گۆڕانی هەڵسوکەوتی دەسەڵاتی ئێرانین و دەمانەوێت ئەو دەوڵەتە هەڵسوکەوتی ئاسایی هەبێت، بە دوای دانوستان لە گەڵ جیهان بێت، سەرەنج بە ژیانی خەڵکەکەی خۆی بدات و مێدیاکان ئازاد بن.

News Code 29548

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =