تیرۆریستەکان بۆ هێرشی کیمیایی لە ئەدلەب خۆیان ئامادە دەکەن

دژبەرە سووریاییەکان خەریکی پلان ڕێژی بۆ هێرشی کیمیایی بۆ سەر شاری ئەدلەب لە سووریان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند زانیارگەلێکی دەست کەوتووە کە نیشانی دەدات لێژنەی تەحریرولشام کە لە ڕاستیدا ناوێکی تر بۆ گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرەیە بە هاوکاری کڵاو سپییەکان دەیانەوێت لە ئەدلەب کە وەکوو ناوچەی ئەمن ناسراوە، هێرشی کیمیایی ساختە ئەنجام بدەن.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەکەی خۆی ڕایگەیاندووە کە لە ڕێگاگەلی جیاوازەوە زانیاریگەلێکی دەست کەوتووە کە نیشانی دەدات هێزەکانی ژێر فەرمانی ئەبومالک کە لە فەرماندەکانی بەرەی نوسرەیە بە هاوکاری کڵاو سپییەکان دەیانەوێت لە ناوچەی پڕ حەشیمەتی شاری ئەدلەب کە ناوچەی ئەمن دێتە ئەژمار هێرشی کیمیایی ئەنجام بدەن.

لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە کە بە وتەی سەرچاوە بڕوا پێکراوەکان لە مانگی ڕابردوو سێ بارهەڵگر مادەی کیمیایی چووەتە ناو شاری سرمد لە سی کیلۆمەتری ئەدلەب.

بە گوێرەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا تیرۆریستەکانی سووریا دەیانەوێت بە ساختەکاری هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی و هێرشەی کیمیایی بۆ سەر ئەدلەب بدەنە پاڵی ڕووسیا و دەوڵەتی سووریا.

News Code 29535

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =