نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە ئێران چی بە مایک پێنس وتووە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زمانی فەرماندەیەکی کوردەوە نووسی: مایک پێنس داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردووە پەیوەندییان لە گەڵ ئێران کەم بکەنەوە .

بە ڕاپۆرتی  ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغداد ئەلیەوم، مایک پێنس، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردانی چەند ڕۆژ لەمەوپێشیدا بۆ هەولێر لە گەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا و فەرماندە سەربازییەکانی ئەو ناوچە دیدار و گفت وگۆی کردووە.

لەو دیدارەدا پێنس جگە لە بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش کردووە کە ڕێگە نەدەن ئێران زیاتر لە ئێستا هەیمەنەی لە عێراقدا ببێت و پەیوەندییان لە گەڵ تاران کەم بکەنەوە.

 لە هەواڵەکەدا هاتووە کە پێنس بە بارزانییەکانی وتووە کە واشنتۆن نیگەرانە لە برەوی ڕای ئێران لە عێراق و ئەمە نابێت بمێنێت و و دەبێ ئێران نفووزی لە عێراق نەمێنێت.

 ئەو فەرماندە کوردەی کە هەواڵەکەی بە بەغداد ئەلیەوم داوە ئاشکرای کردووە کە نێچیرڤان بارزانی بە پێسنی ڕاگەیاندووە بە هیچ لەونێک هەرێمی کوردستان ناتوانێ پەیوەندی خۆی لە گەڵ تاران کەم بکاتەوە چوونکوو سنووری هاوبەشی بەرفراوانیان لە گەڵ ئێران هەیە.

بارزانی بە جێگری ترامپی وتووە کە هەولێر تەنیا دەتوانێ هاوسەنگی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تاران و واشنتۆن ڕابگرێت و ناتوانێ دوژمنی لە گەڵ ئێران بکات و چونکوو کێشەی سیاسی و ئەمنی بە دواوە دەبێت.

News Code 29526

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =