تورکیا هەوڵ بۆ دەستداگرتن بە سەر بازاڕەکانی ئێران  دەدەات

لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەتورکیا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ هەنگاونانە ناو بازاڕەکانی ئێران هەوڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی ئاڵمانی " هێندلیز بلات" لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆی بە ئاماژە بە سەفەری شاندی ئێرانی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە تورکیا نووسی: پاش جێبەجێ بوونی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، وڵاتان و دەوڵەتگەلێکی زۆر خوازیاری دەست پێکردنەوەی پەیوەندییەکانی خۆیان لە گەڵ تاران بوون و پلانگەلێکیان لە پێناو پەرەدان بە ئاستی هاوکارییە دوولایەنەکان ئاراستە کردووە.

لە سەرەوەی وڵاتانی خوازیاری قووڵترکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران، چەندین وڵاتی گرینگی ئەورووپی بەرچاو دەکەون کە هەندێک لەوان لە قەوارەی وەفدی جواروجۆر و ئاستی جۆراوجۆردا سەردانی ئێرانیان کردووە و لەو پەیوەندییەدا گفتوگۆگەلێکیان لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی بووە.

تورکیا یەکیك لە وڵاتانی دراوسێی ئێرانە کە بە سەرنجدان بە پێگەی ستراتژیکی ئەم وڵاتە لە ناوچەدا خوازیاری نزیک بوونەوەی زیاتر لە ئێرانە. ئێستا تورکەکان ئەو هەلەیان بۆ ڕەخساوە کە بە بۆنەی بەشداریی شاندی ئێرانی لە ئەستەنبۆڵ، بەهرە لەو دەرفەتە وەرگرن و کۆمەڵێک دانوستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکان بەڕێوەببەن.

هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ بوارە ئابوورییەکانی وەک گرینگترین تەورەکانی گفتوگۆی تورکیا لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیاندووە و ئەم بابەتە نیشاندەری هەوڵی پێداگرانەی تورکەکان بۆ هەنگاونانە ناو بازاڕەکانی ئێرانە.

ئەوان هاوکاریی ئابووری لە گەڵ ئێران بە گەورەترین کارتی برندەوەی خۆیان دەزانن.

News Code 2952

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =