ناڕەزایەتییەکانی عێراق ١١١ کوژراوی لێ کەوتۆتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند کە لە دوای دەسپێکردنی ناڕەزایەتی لە مانگی ئاکتەوبری ڕابردوو لەو وڵاتە تا ئێستا ١١١ کەس لە ناڕازیان و هێزەکانی ئاسایشی عێراقی کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند کە لە دوای دەسپێکردنی ناڕەزایەتی لە مانگی ئاکتەوبری ڕابردوو لەو وڵاتە تا ئێستا ١١١ کەس لە ناڕازیان و هێزەکانی ئاسایشی عێراقی کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، جەعفەر عەلاوی وەزیری تەندروستی عێراق رۆژی ڕابردوو لە کۆمیسیۆنی پەرلەمانی مافی مرۆڤی ئەو وڵاتە، ژمارەی کوژراوانی لە ناڕازیان و هێزەکانی ئاسایشی عێراقی لە مانگی ئاکتەوبری ڕابردوو تا ئێستا ١١١ کەس ڕاگەیاند.

عەلاوی سەبارەت بە جۆری گازی بەکار هێنراوە بۆ بڵاوە پێ کردن بە ناڕازیان ڕوونی کردەوە: کۆمیتەیەکی وەزارەتی بۆ لێکدانەوەی جۆری گازی فرمێسک‌ڕێژی بە کار هێنراوە پێکهاتووە و دەرکەوتووە کە هیچ جۆرە مادەیەکی ژاراوی لەو گازەدا نەبووە، بەڵکوو جۆری گازەکە ئاساییە و گەلێ جار لە مانۆڕەکانیشدا کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت.

ناوبراو وتیشی: وەزارەتی تەندروستی عێراق لە گۆڕەپانەکان و مەیدانەکانی گردبوونەوەی ناڕازیان بنکەگەلێکی دەرمانی کردۆتەوە بۆ فریاکەوتن بە ناڕازیانی ئاشتی‌خواز.

ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ پاگەندەی ئەوەیان کردووە کە لە گەڵ دەسپێکی ناڕەزایەتییەکانی عێراق تا ئێستا ٣٣٩ کەس کوژراون و ١٦ هەزار کەسیش بریندار بوونە.

News Code 29514

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =