مۆندیالی جیهانیی زۆرانی فەرەنگی ۲۰۱۹ی ئێران هەڵوەشایەوە

بە بڕیاری لیژنەی بەرێوەبەری سەندیکای جیهانیی زۆرانی فەرەنگی، بەڕێوەچوونی پێشبڕکێ مۆندیالی زۆرانی فەرەنگی لە ئێران هەڵوەشایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  لە حاڵێکدا کە بڕیار بوو پێشبڕکێیەکانی مۆندیالی جیهانی زۆرانی فەرەنگی ۲۰۱۹ کۆتایی ئەم حەوتەیە بە میوانداریی تاران بەڕێوەبچێت، لیژنەی بەڕێوەبەریی سەندیکای جیهانیی زۆران ڕایگەیاند ئەو مۆندیالە هەڵوەشاوەتەوە.

 ئەم بڕیارە دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەستەنبۆڵی تورکیا گیراوە و هۆکارەکەشی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران ڕاگەیێندراوە.

 پێشتر یانەکانی ژاپۆن و هەنگارایا ڕایانگەیاندبوو کە بەشداریی ئەم پێشبڕکێیانە ناکەن.

News Code 29506

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =