ئیتلاعاتی سوپا هۆکارەکانی شەهادەتی شەهیدانی ئەمنیەت دەدۆزێتەوە

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئیسلامی بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەموو ئەو کەسانەی کە لە جەنایەتی وەحشیانە ڕۆڵیان هەبووە سزا دەدرێن، وتی: لەلایەن ئیتلاعاتی سوپاوە پێوشوێنیان هەڵدەگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی  بە وتنی ئەوەی کە بناغەکانی شۆڕشی ئیسلامی نالەرزێت و پتەوە، وتی: تەواوی هێزەکانی جیهانیش ئەگەر پێکەوە یەک بگرن ناتوانن بینای پتەوی شۆڕشی ئیسلامی بلەرزێنن چونکوو ئەو شۆڕشە و ئەو دەسەڵاتە شەهیدگەلێکی گەورەی لە پشتە.

سەلامی بە ئاماژە بە ئەوەی کە تەواوی ئەو کەسانەی کە لە جەنایەتی وەحشیانە و شەهید کردنی شەهیدەکانی ئاسایش لەم دواییەدا ڕۆڵیان هەبووە سزا دەدرێن ، وتی: بکوژەکانی شەهیدانی ئاسایش شوێنیان دەگیردرێت و لە لایەن کۆمەڵگەی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستگیر دەکرێن و سزایان بە سەر دا دەسەپێت.

News Code 29504

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =