کاردانەوەی نتانیاهۆ بە بشێوییەکانی ئێران

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی کابینە لە سەر ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە ئێران قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یدیعوت ئاهارونت نیوز، بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی ئیسرائیل پاش دەرکردنی سزانامەی دادستێن دژی ئەو، لە لێدوانێکی دەستێوەردانانە لە سەر پرسی بشێوییەکانی ئەم دواییە لە ئێران قسەی کرد.

نتانیاهۆ لە ئەو کۆبوونەوە لە پێوەندی لە گەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ئێران پاگەندەی کرد کە ئێران نە تەنیا لە لایەن دراوسییەکانیەوە بەڵکوو لە لایەن هاووڵاتای ئەو وڵاتەوە کەوتووەتە بەر ڕەخنەوە.

نتانیاهۆ بە ئاماژە بە ئاڵۆزی و گۆرانکارییەکانی ئەم دواییە لە ئێران، پاگەندەی کرد کە دەوڵەتی ئێران هەڵسوکەوتی خۆی بە تەواوی جیهان نیشان دا.

نتانیاهۆ هەروەها لە پێوەندی لە گەڵ ئێران پاگەندەی کرد کە دەوڵەتی ئێران، گەورەترین دەوڵەتی تیرۆرە.

News Code 29500

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =