ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: دژی شێوازی جێبەجێ کردنی گەلاڵەی گرانیی بەنزینم

هەندێک لە نوێنەرانی مەجلیس دەڵێن ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پەسەند کراوی بەرپرسانی سێ دەسەڵاتەکە سەبارەت بە بەرز کردنەوەی نرخی بەنزینی بە مەرجەوە واژۆ کردووە و لە نامەیەکدا بۆ ڕۆحانی لە گەڵ بەڕێوە چوونی ئەو گەڵاڵە لە دۆخی ئێستا و بە بێ ڕازی کردنی خەڵک دژایەتی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: پاش بەڕێوە چوونی یەکجارەکی گەڵاڵەی گران کردنی بەنزین لە لایەن دەوڵەتەوە، ڕایگەیێندرا کە ئەو بڕیارە بە پێی ڕێککەوتنی بەرپرسانی سێ دەسەڵاتەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی ئابووری ئەنجام بووە، ڕێبەری شۆڕشیش بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو بابەتە وتیان: ئەگەر بەرپرسانی سێ دەسەڵاتەکە بڕیار بدەن منیش پاڵپشتی دەکەم؛ من ئەوەم وتووە و پاڵپشتیشی دەکەم.

بەڵام لەم نێوانەدا، ئەوەی دەوڵەت و هەندێک مێدیای پاڵپشتی، تێکۆشین لە قرچەی ناڕەزایەتییەکان نکۆڵیبکەن کە ئەوە شێوەی بەڕێوە چوونی گەڵاڵەی بەنزین بوو کە بەرپرسایەتییەکەی بە تواوەتی لە ئەستۆی دەوڵەت نرابوو.

لە لایەکی ترەوە، هەندێک سەرچاوە دەڵێت ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وەکوو سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە کۆبوونەوەی پێوەندیدار بە بڕیاردان سەبارەت بە بەنزین بە شێوەی بە مەرج لە گەڵ ئەو گەڵاڵە ڕێککەوتووە. قازی زادە هاشمی ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس لەم پێوەندیەدا بە هەواڵنێری مێهر وتی: بە پێی بیسراوەکان دەسەڵاتی داد بە شێوەی فەرمی لە گەڵ دەوڵەت پێوەندی هەبووە و ڕایگەیاندووە کە پێش لە گران کردنی نرخەکان ئەبێ بەستێن بۆ ڕازی کردنی خەڵک لە ڕێگای مێدیاوە دروست بکرێت و لە گەڵ خەڵک قسە بکرێت تا خەڵک ئاگادار ببنەوە.

ئەبتەحی: ڕەئیسی لە نامەیەکدا ڕایگەیاند پێش لە ڕازی کردنی خەڵک گەڵاڵەی بەنزینی بەڕێوە مەبەن

موحەمەد جەواد ئەبتەحی نوێنەری خەڵکی خومەینی شاریش لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی بەرپرسانی سێ دەسەڵاتەکە سەبارەت بە دابەش کردنی بەنزین وتی: ئەمن لە سەرچاوە بڕوا پێکراوەکانەوە ئاگادار کراومەتەوە کە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی گەڵاڵەی بەرپرسانی سێ دەسەڵاتەکە لە سەر گران کردنی نرخ و دیاری کردنی ڕێژەی بەنزینی بە شێوەی مەرجدار واژۆ کردووە.

بە پێی وتەی ئەبتەحی، سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە ئەو گەڵاڵە نووسیویە: "بە مەرجی دروست کردنی بەستێنی پێویست"، واتا ناوبراو لە گەڵ ئەو شێوە بەڕێوە بردنەدا دژە. تەنانەت لە سەرچاوە بڕوا پێکراوەکانەوە دەیگێڕمەوە کە سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە سەر ئەو باوەڕە بووە کە دەوڵەت ئەبێ بە پێی بەرنامەی شەشەمی گەشە کار بکات و نرخی گواستنەوەکانی وزەی لە ٦ ساڵی ڕابردوو بە شێوەی وردەوردە بەرز بکردایەوە بەڵام دەوڵەت لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بەڕێوە بردنی یاسای ئامانجداری داخستووە.

ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی فراکسیۆنی ولایی مەجلیس وتی: سەرۆکی دەسەڵاتی داد سێ ڕۆژ پێش لە بەرێوە چوونی ئەو یاسایە نامەیەکی بۆ دەوڵەت نووسی و دژایەتی خۆیی لە گەڵ بەڕێوە چوونی ئەو گەڵاڵە لە دۆخی ئێستای وڵات و بە بێ ڕازی کردنی خەڵک ڕاگەیاند.

ئەبو تورابی: ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی دەسەڵات دەڵێت  دۆخی وڵات بۆ گران کردنی بەنزین ناشێت

لە لایەکی ترەوە، ئەبولفەزل ئەبوتورابی نوێنەری خەڵکی نەجەف ئاباد بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی بڕیاردانی سێ دەسەڵات سەبارەت بە بەنزین بە هەواڵنێری مێهر وتی: بنەڕەتی ئەو کێشە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری سیاسی ڕۆحانی و زەنگەنە لە سەر لابردنی کارتی سووتەمەنی، دەوڵەت ئەبێ ساڵێک ٢٠ لە سەد بەنزینی گران بکردایە بەڵام بەڕێز زەنگەنە و ڕۆحانی لە ڕووی ڕق و قینەوە کارتی سووتەمەنیان لابرد و شەش ساڵ بەڕێوە چوونی یاسای ئامانجدار کردنیان دواخست. تاوانی ئەو بڕیارە هەڵە زیانی ٢٠٠ هەزار ملیار تمەنی بە وڵات بوو.

ناوبراو زیادی کرد: ڕۆحانی چەند ڕۆژ پێش لە گران کردنی نرخی بەنزین لە یەزد قسەی کرد کە ئێمە خستە بیری بەنی سەدر کە لە زانکۆی تاران قسەی کرد، ناوبراو لە بری ئەوەی کە خەڵک رازی بکات لە سەر گران کردنی نرخی بەنزین بە شێوەی ناڕازستەوخۆ هێرشی کردە سەر سوپا و دەسەڵاتی داد.

ئەبوتورابی وتیشی: سەرۆکی دەسەڵاتی دادیش سێ ڕۆژ پێش لە ڕاگەیاندنی گشتی گران بوونی بەنزین نامەیەک بۆ سەرۆک کۆمار دەنووسێت و ڕایدەگەیێنێت دۆخی وڵات بۆ بەڕێوە بردنی ئەو بڕیارە لەبار نییە و نابێت ئەو گەڵاڵە بەڕێوە بچێت.

News Code 29493

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =