پێنجەمین وزە لە زانستی فیزیا دۆزرایەوە

توێژەرانی هەنگاریایی بە لێکدانەوەی ئەتۆمێکی ورووژێندراوی هێلیۆمی، وردیلەیەکی نوێیان دۆزییەوە کە کرداری سەیر و سەمەرەی هەیە و وەک وزەی پێنجەم لە فیزیا ناویان لێ بردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە CNN، لە کاتێکدا زانستی فیزیکیا پشت‌ئەستوورە بە ٤ وزەی ڕاکەش، ئەلکترۆمەگناتیزم، ناڤۆکیی لاواز و ناڤۆکیی بەهێز کە جیهان و هەموو بابەتەکانی ناو جیهان لە بەرهەم هاتنی گەما لە هەتاو تا کاردکردنی لۆپ تاپ کۆنتڕۆڵ دەکەن، توێژەرانی ناوەندی توێژینەوەی ناڤۆکی ئاکادیمیای زانستی هەنگاریا توێژینەوەیەکی نوێیان بڵاو کردەوە کە نیشاندەری بوونی وزەی پێنجەمی فیزیکیایە.

توێژەران لەو توێژینەوەیەدا بە شێوەی وردبینانە ورووژانی ئەتۆمێکی هێلیۆم و بڵاوکردنەوەی تیشک لە کاتی ڕووخانی ئەو ئەتۆمەیان لێک دایەوە و لەو ڕەوتەدا وردیلەیەک بە سووچ‌گرتنێکی سەیر (١١٥ دەرەجە) لە یەکتری دابڕان؛ ڕووداوێک کە لە یاساگەلی ئێستاکەی فیزیکیادا ناگونجێت.

بە وتەی ئاتیلا کراسێزناهۆرسکی ئەو دووهەمین جارە کە ئەو و هاوکارانی وردیلەی X۱۷یان خستۆتە ژێر چاوەدێری و هۆی ناولێنانیشی دەگەرێتەوە بۆ دەفرایەتیی ئەو وردیلەیە کە ١٧ مێگا ئەلەکترۆن ڤۆڵتی هەیە.

ناوبراو وتیشی: پێدەچێ X۱۷ وردیلەیەکە کە جیهانی ئێستا گرێ دەداتەوە بە مادەی تاریک.

ئەم دەسکەوتە بە ڕادەیەک گرینگە کە جاناتان فەنگ لە مامۆستایانی فیزیا و ئەستێرەناسی زانکۆی کالیفۆڕنیا لای وایە توێژینەوەی ناوەندی توێژینەوەی ناڤۆکی ئاکادیمیای زانستی هەنگاریا یاساگەلی فیزیکیا هەڵدەتەکێنێت و دەڵێ: ئەگەر ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوە دووپات ببنەوە، بێ گومان توێژینەوەکە خەڵاتی براوەی خەلاتی نۆبل دەبێت.

News Code 29492

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =