لایەنێک خۆپیشاندەران دەکوژێت/ هەڵوێستی نوێی موقتەدا سەدر

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند کە باڵێکی سێهەم لە پێناو پەرەدان بە بشێوی و ئاژاوەگێڕێ دەستی هەیە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئاسایش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی "النشره"، وەزارەتی بەرگری عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک جەختی کرد: بۆمبای گازیی بە کار هێنراوە لە لایەن هێزەکانی ئاسایش سێ هێندەی بۆمبگەلی ئاساییە و هەر بۆیە دەبنە هۆی مەرگی کەسەکان و مێشکی ئەوانی دەکرێنە ئامانج دەپژێنێ.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە، نەجاح شەمری وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو وەزارەتە لە دوای هاتنە سەرکاری ئەو هیچ جۆرە گرێبەستێکی بۆ کڕین و هاوردەی بۆمبای گازی لە گەڵ هیچ وڵاتێک واژۆ نەکردووە و هەوڵەکانی ئەم دواییە بۆ خەوشاندنی پێگەی ئەو و کەسایەتیی ئەنجام دراوە.

هەروەها وەزارەتی بەرگری لەو ڕاگەیێندراوە وێرای کاردانەوە بە دەنگۆی هاووڵاتیی سویدی بوونی شەمری بە گوێرەی ماڵپەڕێکی سویدی، ڕوونی کردەوە: وەزیری بەرگری عێراق پارێزەرێکی سویدی و جێگرەکانی بۆ تۆمار کردنی سکاڵا لە دژی ئەو میدیا سویدی و عەرەبیانە دیاری کردووە کە بە سازدانی دۆسیەی درۆیین پەرە بەو دەنگۆیە دەدەن.

لە لایەکی دیکەوە، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر وێرای دەربڕینی ناڕەزایەتیی بۆ هەڵدانی وێنەی بنەماڵەی سەدر کە خۆپیشاندانەکان، خوازیاری تێوەنەگلاندنی قوتابخانەگەلی سەرەتایی و کەرتی تەندروستی لە ناڕەزایەتییەکان بوو.

ناوبراو هەروەها لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەیسبووکیی ساڵح محەمەد عێراقیدا بڵاو بۆوە، ڕایگەیاند: هێزەکانی ئاسایش دەبێ دەست لە ناو دەستی گەلدابن و پاڵپشتی خۆپیشاندەران بن و نابێ دەست بدەنە کاری دەستدرێژکارانە، چونکە خودا ڕواڵەتکارانی خۆش ناوێت.

News Code 29490

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =