بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام محەمەد کاروەند وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ئەو چەند کەسە لە پێناو ڕاپەڕاندنی پاکدەستانەی ویستی وەقفکار و لە شوێنی وەقفی بازاڕی گەورەی ئاسەفی سنەوە ئازاد دەکرێن.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بۆئازاد کردنی ئەو تاقمە زیندانییە ٨٠٠ ملیۆن ڕیاڵ لە رێگەی داهاتی وەقفەوە تەرخان دراوە، وتیشی: وەقفەکانی بازاڕی گەورەی ئاسەف تا ئێستا نزیکەی یەک ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن ڕیاڵ یارمەتیی ئاراستەی بنکەی دیە و خوێنبایی پارێزگا کردووە.
بەڕیوەبەری گشتیی وەقف و کاروباری خێرخوازانەی کوردستان بیری هێنایەوە کە ئەو ئیدارەیە ٢ مانگ لەوە پێشیش لە رێگەی داهاتی وەقفەوە رێخۆشکەر بووە بۆ ئازاد کرانی ٤ زیندانیی دیکەی تاوانی نائەنقەستانەی پارێزگا و سەرجەم لەو ماوەیە ژمارەی زیندانییە ئازاد کراوەکان دەگاتە ١١ کەس.
حوجەتولئیسلام کاروەند ئاماژەی بەوەش دا کە بە پێی هەڵوێستی نوێی ڕیکخراوی وەقف و کاروباری خێرخوازانە و کۆمەڵایەتی، هەوڵی ئازاد کردنی زیندانیگەلی تاوانی نائەنقەستانە و پاڵپشتی لە بنەماڵەکانیان لە پارێزگای کوردستان دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە