دوو زیندانیی سیاسی- ئەمنیەتی کورد لە ئێران ئازاد کران

دوو زیندانی ئەمنیەتی کورد بە ناوەکانی محەمەد نەزەری و عوسمان مستەفا پوور کە بە تاوانی کردەوەی چەکداری لە زیندانی ورمێدا بوون ئازاد کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەر پێشنیاری ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران و بە ڕەزامەندی ڕێبەری باڵای وڵات، دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی محەمەد نەزەری و عوسمان مستەفا پوور ماوەی لە زینداندا مانەوەیان کۆتایی پێهێنرا و ئازاد کران.

 بەخشینی زیندانییەکانی پرسە ئەمنی و سیاسیەکان بۆ یەکەم جارە کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران روو دەدات و ئەم دوو زیندانییە کورد کە تاوانیان  کردەوەی چەکداری بووە لە ڕیزی ئەو ۳۲ زیندانیە ئەمنییەدان کە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پێشنیاری بە ئایەتوڵڵا خامنەیی داوە ئازاد بکرێن.

دوو حەوتە لەمەوپێش بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی پێغەمبەر(د.خ) سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران ناوی ۳۲ زیندانی سیاسی- ئەمنی بە رێبەری باڵای ئێران دا کە ئازادیان بکەن و پاشماوەی سزاکانیان لە سەریان هەڵبگیردرێت و بگەڕێنەوە لای بنەماڵەکانیان.

رێبەری ئێران ئەو پێشنیارەی قبووڵ کرد و دوێنێ ئەو زیندانیانە ئازاد کران.

News Code 29486

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =