دەستێوەردانەکانی ئەمریکا بووە هۆکاری پچڕانی ئینترنێت لە ئێران

سەرۆکی فراکسیۆنی سەربەخۆوەکان وتی: یەکێک لە هۆکارەکانی پچڕانی ئینترنێت لە ناوخۆی ئێران دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە وڵات بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامعەلی جەعفەرزادە ئیمەن ئابادی سەرۆکی فراکسیۆنی سەربەخۆکانی مەجلیس سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئەو فراکسیۆنە بە ئامادە بوونی موحەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی وەزیری پێوەندییەکان، وتی: دەستێوەردانەکانی ئەمریکا هۆکاری گەورەی گەمارۆی ئازادییەکانە و ئێستا ئەو وڵاتە تویتەری جان بۆڵتۆنیشی سنووردار کردووەتەوە.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە مەجلیسی شوورای ئیسلامی گەمارۆکانی ئازەری جەهرۆمی وەزیری پێوەندییەکان لە لایەن ئەمریکاوە ئیدانە دەکات، زیادی کرد: یەکێک لە هۆکارەکانی بچرانی ئینترنت لە ناوخۆی ئێران دەستێوەردانە بێ هۆکارەکانی ئەمریکا لە وڵاتە.

ناوبراو جەختی کرد: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەو فراکسیۆنە وەزیری پێوەندییەکان ڕاپۆرتگەلێکی لە بواری دۆخێک کە لە وڵات هەبوو و چۆنیەتی پچڕان، ڕێکخستنەوەی ئینترنت و ڕێژەی خەسارەکان لە کۆمپانیاکانی پێشکەش کرد.

News Code 29485

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =