مایک پێنس بۆ سەردانی هەولێر پێشتر بەغدای ئاگادار کردبوەوە

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە سەفەرەکەی جێگری دۆناڵد ترامپ بۆ هەولێر بە ئاگاداری دەوڵەتی بەغدا بووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند کە سەفەری مایک پێنس بە هەماهەنگی دەوڵەتی عێراق بووە و ئامانجی ئەو بە سەر کردنەوەی هێزە ئەمریکاییەکان لە بنکەی عەین ئەسەد بووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی نووسینگەی عەبدولمەهدی دا هاتووە: پێشتر ڕێککەوتن کرابوو کە مایک پێنس دوای سەردانی حەین ئەسەد بچێتە هەولێر و لە گەڵ بەرپرسانی  هەرێمی کوردستان دیدار بکات.

 عادل عەبدولمەهدی و مایک پێنس نیوەڕۆی شەمە پێکەوە بە تەلەفۆن قسەیان کرد و جەختیان کردە سەر زەروورەتی پتەوکردنەوەی پەیوەندییە دوو لایەنەکان و هەروەها گەشەدان بە هاوکارییە هاوبەشەکان.

News Code 29483

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =