ئەمریکا نەوتی سووریا تاڵان دەکات

نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە ئەمریکا کێڵگە نەوتییەکانی ئەو وڵاتەی داگیرکردووە و نەوتی سووریا تاڵان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النشره"، بەشار جەعفەری نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە ئەمریکا کێڵگە نەوتییەکانی ئەو وڵاتەی داگیر کردووە و بە ئاوردانەوە لە بێدەنگیی ئەنجومەنی ئاسایش، خەریکی بە تاڵان بردنی نەوتی سووریایە.

جەعفەری لە درێژەدا جەختی کرد: تیروریزمی دەوڵەتی بە ئامانجی گۆڕینی نەخشەی ژێئۆسیاسیی ناوچە، سووریای کردۆتە ئامانج و کاتێک شەڕ لە سووریادا کۆتایی پێدیت کە پاڵپشتی لە تیروریزمێک کە دەرەوە پاڵپشتی دەکرێت، کۆتایی پێ بێت.

ناوبراو سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا، ڕاشیگەیاند کە ئەو هێرشە داگیرکاریی ئاشکرای خاکی سووریایە و ژمارێکی زۆری خەڵکی ئەو وڵاتە لە هێرشی تورکیا و هێزە پاڵپشتکراوەکانیدا کوژراون. دەستووری سووریا و داڕشتنی داهاتووی ئەو وڵاتە لە ئەستۆی گەلی خۆیەتی و گەورەترین مەترسی لە بەردەم کۆمیتەی دەستووری سووریا هەوڵی هەندێک لایەن بۆ دەستێوەردان لە ڕەوتی ئیدارەی وڵات و نائاکام کردنی هەوڵەکانیەتی.  

News Code 29470

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =