سوپای پاسداران ۱۰۰ کەسی سەرەکی بشێوییەکانی ئەم دواییەی دەستگیر کردووە

وتەبێژی دەزگای دادی ئێران وتی: نزیکەی ١٠٠ کەس لە لیدێر و سەرلق و هۆکارگەلی سەرەکیی بشێوییەکانی ئەم دواییە لە جێ جێی وڵاتدا لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ناسراون و دەستبەسەر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دەزگای داد  لە لێدوان و ڕوون کردنەوەی رۆژی ڕابردووی (هەینی) لەبارەی هەلومەرجی تۆمەتبارانی دەستگیر کراوەی بشێوەکانی حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند: دەزگای داد کاری خۆی بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکانی ئەو پرسە و هەڵسوکەوتی یاسایی لە گەڵ سەرپێچکارانێک کە بوونەتە هۆی بشێوی و ناهێمنی لە کۆمەڵگادا دەست پێ کردووە.

ئیسماعیلی ڕوونی کردەوە: لەو ڕاسپاردەیەدا بە پێی تەگبیری سەرۆکی دەزگای داد لیژنەیەک بۆ پێوشوێن گرتنی ڕووداوەکان و چاوەدێری کردنی دۆسیەکان دیاری کراون و بڕیارە بە پێی فەرمانی بەڕێزیان ئەو لیژنەیە سەردانی یەک بە یەکی ئەو ناوەندانە بکەن کە دەستگیرکراونی ڕووداوەکانی ئەم دوایەیان تێدا ڕاگیراون و من بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی دەزگای داد بە هاوڕێتی دادستێنی تاران وەک ئەندامانی ئەو لیژنەیە دیاری کراوین.

ڕاشیگەیاند: لە سەردانمان بۆ هەندێک لەو ناوەندانە دەرکەوت کە بە خۆشحاڵییەوە جیاکردنەوەی ئاژاوەگێران لە کەیسە ئاساییەکان دەستی پێ کردووە و کەسانێکی زۆر ئازاد کراون و لەمناوە کەسانی دارەدەست، ڕێکخراوەیی، ئاژاوەگێڕان کە زۆربەی خاوەن پێشینەن و چەکی ساردیان پێ بووە، ناسراون و ڕاگێراون.

وتەبێژی دەزگای داد بە ئاماژە بەوەی کە سوپای پاسداران سەرجەم نزیکەی ١٠٠ کەس لە لیدێران، سەرلق و هۆکارگەلی سەرەکیی بشێوییەکانی ئەم دوایەی لە جێ جێی وڵاتی دەست نیشان و دەستبەسەر کردووە، وتی: ژمارێکی زۆر زیاتر لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات ناسراون و زۆربەیان دەستگیر کراون یان لە قۆناغی دەستگیرکردن دان.

ئیسماعیلی بە ئاماژە بە دەست‌نیشان کرانی باڵە سەرەکییەکانی ڕووداوگەلی ئەم دواییە لە لایەن پۆلیسی ئیتلاعات و ئاسایشی وڵات، جەختی کرد: بە پێی یاسا، هەموو مافێک بۆ تۆمەتباران ڕەچاو دەکرێت و هەموو ڕەوتی پێداچوونەوە و توێژینەوە سەرەتاییەکان لە کەمترین ماوەی زەمانیدا ئەنجام دەدرێت و خەڵکی لە ئەنجامی دادگەکان ئاگادار دەکرێنەوە.

ناوبراو لە کۆتاییشدا سەبارەت بە دەستەوپەیوەندی دەرەکیی تۆمەتبارانی سەرەکیی بشێوییەکان وتیشی: بە گوێرەی راپۆرتەکان لە ناو دەستگیرکراواندا تاقمێک پەیوەندیان بە ڕەوتی مونافقین و سەڵتەنەت‌خوازەکان بووە و لە پارێزگا رۆژئاواییەکانیش کەسانێکی دابەش‌خوازی سەر بە گرووپگەلی چەکداری دژە شۆڕش کە دەستیان لە ڕێکخستنی بشێوییەکان بووە و خەڵکیان بۆ کاری تێکدەرانە ڕاهێناوە دەستبەسەر کراون کە لە داهاتووەدا وردەکارییەکان زیاتر ڕادەگەیێندرێت.

News Code 29468

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =