کاردانەوەی وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران بە هەواڵی گەمارۆدانی لە لایەن ئەمریکاوە

وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانستی لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی ناوی لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا، نووسی: من رێگە نادەم ئەمریکا گەشەی ئیران بوەستێنێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر، نووسی: من تەنیا کەسێک نیم کە ئەمریکا گەمارۆی داوە، پێش من ئیستار تاپەکان، گەشە پیدەران، نەخۆشەکانی تووش بووی شێرپەنجە و مندالانی ئەی بی گەمارۆ دراون.

 وتیشی: من بەردەوام دەبم لە پشتیوانی کردنی ئینترنتی ئازاد و ڕێگە نادەم ئەمریکا گەشەی ئێران بوەستێنێت.

 وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا رۆژی ڕابردوو ئازەری جەهرۆمی وەزیری پەیوەندییەکانی ئێرانی بە هۆی پجڕانی ئینترنت لە ئێران، خستە لیستی گەمارۆکانەوە.

News Code 29466

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =