هەسەدە ۲۵ ئەندامی مەترسیداری داعشی دەستبەسەر کرد

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) دەستگیرکردنی ۲۵ ئەندام و خێزانی چەکدارانی داعشی لە ناوچە کورد نشینەکانی سووریای راگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی هەسەدە، رۆژانی ۱۵ تاوەکوو ۲۲ی ئەم مانگە هێزەکانیان لە دێرەزور ۲۱ ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکانیان دەستگیرکردووە و دوو چەکداریشیان کوشتووە.

لەو هەواڵەدا هاتووە کە ئەو دوو چەکدارە تیرۆریستە بە نیازبوون هێرش  بکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی هەسەدە.

ئەوەش هاوتووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەپرسی تەقینەوەکانی داعشی لە حەسەکە دەستگیرکردووە و لە کاتێکدا خەریکی پلاندانان بووە بۆ کاری تەقینەوە لە کەمپی ئه‌لهه‌ول.

News Code 29464

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =