هێشتاش ئامادەی دانوستان لە گەڵ ئێرانین

نوێنەری ئەمریکا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک تۆمەتەکانی واشنتۆن لە دژی تارانی دوو پات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، جەکی ڤۆڵکات نوێنەری ئەمریکا لەو ئاژانسە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک وێرای دووپات‌کردنەوەی تۆمەتەکانی واشنتۆن لە دژی تاران ئیدعای کرد کە ئێران دەبێ بە تەواوەتی پابەندی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی بێت و سەبارەت بە پرسیاری گرینگی چۆنیەتی بە دەست هێنانی مادەگەلی ناڤۆکیی وەڵامدەر بێت.

ڤۆڵکات بە خستنەڕووی پاگەندەی جێی نیگەرانی بوونی چالاکییەکانی ئێستای ئێران، ئیدعایشی کرد کە ئەنجومەنی لوتکەی ئاژانس بەرەوڕووی بەڵگەی نوێی ناپابەندیی ئێران بە بەڵێنەکانیەتی.

نوێنەری ئەمریکا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هەروەها داوای لە ئاژانس کرد کە ڕوون بکاتەوە ئایا ئێران هەموو مادەی ناڤۆکی، سایت و دامەزراوەکانی بە پێی داوکارییەکان ڕاگەیاندووە یان نا؟

ناوبراو لە درێژەدا بە خستنەڕووی پاگەندەی ترامپ لە بابەتی دانوستانی بێ پێشمەرج لە گەڵ ئێران، ڕایگەیاند: ئێمە هێشتاش ئامادە و چاوەروانی دانوستانی دیپلۆماتیکین. ئامانجی ئێمە، یەکلا کردنەوەی ڕێککەوتنێکی کۆگر لە گەڵ ئێرانە؛ ڕێککەوتنێک کە نیگەرانییەکانی ئێمە لە خۆ بگرێت و کۆتایی بە کرداری دژە سەقامگیرانەی ئێران بێنێت.

News Code 29456

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =