بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ئەمریکای بە هۆکاری هەموو کێشەکانی ئێستای ئێران ڕاگەیاند.
زاخاروا بە دەربڕینی سەرسووڕمانی لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەمبەر بە ئێران، ڕایگەیاند: زۆربەی ئەو هۆکارانەی دەستیان بووە لە دۆخی ئێستای ئێران، لە ئاکامی داپەڕەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بوونە.
بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئێران لە ئەنجامی "گوشاری گەمارۆگەلی قورس و نایاسایی" ئەمریکا لە دژی ئێران بووە.
زاخاروا هەروەها جەختی کرد کە وەرگرتنی مادەی دەرمانی، خۆراکی و پێداویستییەکانی دیکە مافی گەلی ئێرانە. ئەگەرچی ئەمریکا مافی گەلی ئێرانی پێشێل کردووە.
شایانی باسە، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر لە پاگەندەیەکی دەستێوەردەرانە داوای لە ئێران کرد کە کۆتایی بێنێت بەو شتەی ئەو پێی دەڵێت "چالاکیگەلی ناسەقامگیرکەرانەی ئێران".
بۆچوونی ئێوە