دەریاوان عەلی شەمخانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بەوەی کە مونافق, ئۆباش, پاشایەتی خواز و تێکدەران هەرگیز ناتوانن ورەی خەڵک بشکێنن, وتی: دوژمن دەیەویست ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بە دۆخی بژێوی ژیان لە بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە بە ڵام بە هۆشیاریی خەڵک ئەم پیلانە شکستی هێنا.
شەمخانی ڕایگەیاند: نابێت ڕێگە بدەین ناڕەزایەتی خەڵک ببێتە ئاژاوە و هۆشیاری خەڵک بە هەموانی سەلماند کە ڕیزی ئاژاوەگێڕان و خەڵکی ناڕازی لە یەکتر جودایە.
هەروەها شەمخانی لە بەرەنگاریی جیدی لە گەڵ تێکدەران لە سەرانسەری وڵات هەواڵی دا و زیادی کرد: یەک بە یەکی ئاژاوەچییەکان لە هەر کوێ ئێران بن دەناسرێنەوە و سزا دەدرێن.
بۆچوونی ئێوە