دانپێدانانی دژبەرانی ئێران بۆ ڕێکخستنی بشێوی لە شەقامەکانی ئێران

دژبەرێکی ئێرانی دەڵێت: ئێمە دوو ساڵە کار دەکەین لە سەر ئەوە خەڵک ڕێکبخەین و رایان بهێنین کە بێنە سەر شەقام و ئێران بشێوێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر حسێن ئێعتمادی، کەسێکی ئێرانی دانیشتووی ئەمریکایە کە سەر بە گرووپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیە و لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی بی بی سی و کەناڵی ئینترنەشناڵ (میدیای سەر بە بەجماوانی ڕەزا شای پاڵەوی، پاشای پێشووی ئێران کە ئێستا عەرەبستان یارمەتی دارایی ئەم کاناڵە دەدات ) دەڵێت: ئێمە دوو ساڵە کار دەکەین لە سەر ئەوە خەڵکی ئێران ڕێکبخەین و رایان بهێنین کە بێنە سەر شەقام و ئێران بشێوێنن.
ئێعتمادی دەڵێت: کاتێک ئێمە داوامان لە ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکرد کە گەمارۆ و گوشاری زیاتر بخەنە سەر ئێران، ئامانج هەر ئەوە بوو کە خەڵک بڕژنە سەر شەقامەکان. 
ئێمە نامەمان نووسی بۆ ترامپ و داوامان کرد کە گوشاری سەخت بخاتە سەر ئێران. 
لە گەڵ ئەوەشدا هێز وشانەی نووستوومان لە ناوخۆی ئێران ڕێکخست و دوو ساڵە کاریان لە سەر دەکەین بۆ ئەوە بشێوی دروست بکەن.
 

News Code 29437

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =