کاردانەوەی فەڕەنسا بە زیادکردنی پاشەکەوتی ئاوی قورسی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە زیاد کردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی ئاوی قورسی ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆژی سێشەممە بە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە زیاد کردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی ئاوی قورسی ئێران لە ئاستی ١٣٠ تۆن کاردانەوەی نیشان دا.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لەم بارەوە بە هێنانە ئاراوەی پاگەندەیەکی بێ بنەما وتی: فەڕەنسا لە پێبەند نەبوونی ئێران بە بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆی بە توندی نیگەرانە. پێبەند نەبوونی ئێران بە بەرجام پاشهاتی مەترسیداری سەبارەت بە پەرەنەسەندنی ناڤۆکی بە دواوە دەبێت.

شیاوی باسە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دوێنێ لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە ئێران بەشێکی تر لە سنوورەکانی پێوەندیدار بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ وڵاتە زل هێزەکانی پێشێل کردووە.

لە ڕاپۆرتی ئاژانس پاگەندە کراوە کە ئێران بە هێشتنەوەی ١٣٠ تۆن ئاوی قورس بەشێکی تر لە رێککەوتنی ناڤۆکیی پێشێل کردووە.

News Code 29433

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =