بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، به‌بۆنه‌ی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) ڕۆژی سێ شەمە ۲۸‌ی خەزەڵوەر، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی و ده‌ستنووس و كۆرنهرهكانی سه‌ربه زانكۆی سه‌لاحه‌دین، یه‌كه‌مین پێشانگای ده‌ستنووسه دێرینه‌كان له‌ژێر ناونیشانی (ده‌ستنووسه‌كان ناسنامه‌ی شارستانی بوونه‌مانه) كرایه‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه فائیز مهلابهكر به‌رپرسی هۆبه‌ی ده‌ستنوسه‌كان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: نزیكه‌ی ۱۹۰دهستنووسیان نمایشكردووه و دوو له‌و ده‌ستنووسانه قورئانن و ئه‌وانیتر مێژوویی و ئه‌ده‌بی و كه‌شكۆڵ و كتێبی فارسیشی له‌خۆگرتووه.
وتیشی: "كۆی گشتی ئه‌و ده‌ستنووسانه‌ی هه‌مانه ژماره‌یان ۷۰۰ ده‌ستنووسه و كۆنترین ده‌ستنووس مێژوه‌كه‌ی بۆ ۵۰۰ ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه".
به‌رپرسی هۆبه‌ی ده‌ستنووسه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە زۆر له په‌رتوكه‌كانیان ونبوون و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن، كه ژماره‌یان ۴۰ بۆ ۵۰ په‌رتوكی ده‌ستنووس ده‌بێت.

یه‌كه‌مین پێشانگای ده‌ستنووسه دێرینه‌كان له هه‌ولێر كرایه‌وه، كه كۆنترین ده‌ستنووس مێژووه‌كه‌ی بۆ ۵۰۰ ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
News Code 29431
بۆچوونی ئێوە