چەک دەبێ تەنیا لە دەستی دەوڵەتی عێراقدا بێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند:"رێگە بە هیچ چەكێك لە دەرەوەی دەوڵەت نادەین".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند:"یەك دەوڵەت هەیە كە ناوی عێراقە و گەل سوپای راستەقینەی وڵاتە، جگە لە پشتیوانی كردنی هێزە چەكدارەكان هیچ بژاردەیەكی دیكەمان نیە"

سەرۆكی هێزە چەكدارەكان وتیشی:" لایەنە ناشەرعیەكان و بوونی هەر چەكێك لە دەرەوەی شەرعیەتی دەوڵەت ناتوانرێت رێگەی پێبدرێت".

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،"دڵنیاییدا كە پێشینەی بەرنامەی حكومەت پارێزگاریكردنە لە مافی هەمو عێراقییەكان، لە سێبەری سەروەری یاسا و ئاسایش و دامەزراوەكاندا".

عادل عەبدولمەهدی، ئەمڕۆ لە رۆژی زانكۆی بەرگری بۆ خوێندنی سەربازی راشیگەیاند:"لەراستیدا بەرنامەی حكومەت رونە، بەتایبەت لە دژایەتیكردنی تیرۆرزمدا، پاراستنی چەك لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا. بەرنامەی حكومەت ئەوەیە كە ئاسایشی نیشتیمانی دەستەبەربكات"

وتیشی:"بەرنامەی حكومەت پشتیوانیكردنە لە تواناكانی هێزە چەكدارەكان و بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ دەوڵەتە دراوسێكان، لە چوارچێوەی هاوبەشێتی لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی گەشەپێدانی ئابووری."

News Code 29418

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =