بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سوپای سووریا لە جێگیر کردنی هێزی زیاتر لە پاریزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
بە پێی ئەم راپۆرتە، سوپای سووریا ژمارەی هێزەکانی خۆیی لە ڕۆژاوای ناوچەی تل تەمر هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژاوای حەسەکە، زیاد کردەوە.
ئەو هێزانە ڕۆژی دووشەممە چوونە چوار شوێنی نوێ لەوانە گوندەکانی دشیشە و تەویلە.
سوپای سووریا دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ئەو وڵاتە، لەم دواییەدا هێزی زۆری ناردووەتە ئەو ناوچە.
بۆچوونی ئێوە