پاڵپشتی بەرپرسانی ئەمریکی لە خەڵکی ئێران درۆیەکی شەرم هێنەرە

وەزیری دەرەوە ڕاگەیاندنی پاڵپشتی بەرپرسانی ئەمریکی لە خەڵکی ئێرانی درۆیەکی شەرمهێنەر وەسف کرد و وتی: بەڕێز پەمپێئۆ سەرەتا ئەبێ وەڵامدەری هەوڵە تیرۆریستی و دژە مرۆڤانەکان دژی خەڵکی ئێران بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەاد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسە دەستێوەردانانە و فریوکارانەکانی کۆشکی سپی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هەندێک دەوڵەتە ئەورووپییەکان سەبارەت بە نائارامییەکانی ئەم دواییە لە بڕێک لە شارەکانی ئێران وتی: ناڕەزایەتی یاسامەند مافی خەڵکە کە لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی ناسراوە و پێویست بە بیرهێنانەوە و پاڵپشتی وڵاتگەلێک ناکات کە ئامانجی فەرمی خۆیان هان دانی ئێران بۆ بەڕێوە بردنی خواستە ناڕەوا و نایاساییەکانی ئەوان لە ڕێگای سەپاندنی گوشاری ئابووری-تەنانەت لە بواری خۆراک و دەرمان- بە هاووڵاتیانی ئێران ڕاگەیاندووە.

ناوبروا ڕاگەیاندنی پاڵپشتی بەرپرسانی ئەمریکی لە خەڵکی ئێرانی درۆیەکی شەرمهێنەر وەسف کرد و زیادی کرد: ڕژێمێک کە بە سەپاندنی تیرۆریزمی ئابووری ڕێگری دەکات لە گەیشتنی خۆراک و دەرمان بە خەڵکی ئاسایی، هیچ کات ناتوانێت پاگەندەی پاڵپشتی لە خەڵکی ئێرانی هەبێت. بەڕێز پەمپێئۆ سەرەتا ئەبێ وەڵامدەری هەوڵە ڕاگەیێندراوە تیرۆریستی و جەنایەتە دژە مرۆڤانەکان دژی خەڵکی ئێران بێت.

News Code 29412

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha