بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار غوڵامڕەزا سڵێمانی سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ ی خەزەڵوەر وتی: پرسی ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەبێتە دوو بەشەوە، بەشی ناڕەزایەتی خەڵک بە شێوەی بەڕێوە چوونی دابەش کردن و گران بوونی نرخەکان بە شێوەی جیاواز بەیان کرا. ئێمە وڵاتێکی ئازادین و خەڵک ئازادن کە ناڕەزایەتی دەرببڕن، لە سەرلەبەیانی شەممەوە خەڵک نارەزایەتییەکانی خۆیانیان بە شێوەی ئاشتیخوازنە دەربڕی بەڵام لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممەوە هەندێک ئاژاوە و نائارامی بینرا کە بە پاڵپشتی دوژمنانی شۆڕشەوە بوو.
سەردار سڵێمانی وتی: دوژمنانی شۆرش هەوڵیان دا لە ئەو ئاژاوەگەلە بە قازانجی خۆیان کەڵک وەربگرن بەڵام وشیاری خەڵک، ئەمریکییەکان و دوژمنانی نەتەوە وەکوو مونافقین نەیانتوانی بگەنە ئامانجەکانی خۆیان.
ناوبرو لە درێژەدا وتیشی: بەشێکی زۆر لە ئاژاوەچییەکان کە خەساریان لە سامانە گشتییەکان دا، ناسێندراونەتەوە و دەستگیر کراون.
بۆچوونی ئێوە