عادل عەبدولمەهدی دەبێ دەست لە کار بکێشێتەوە

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق شانزە خاڵ بۆ دەربازبوونی عێراق لەو قەیرانەی تێیكەوتووە دەخاتەروو و تیایدا داوای لەسەركار لابردنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی دەوڵەتی ئێستا دەكات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدر عەبادی راگەیاند:"بەگوێرەی مادەی ۶۱ی دەستوور ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت متمانە لە حكوومەت بسێنێتەوە بە پێشكەشكردنی داواكارییەك بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی سەرۆكایەتی حكومەتێكی كاتی دروستدەكرێت كە لەچەند وەزارەتێكی سنوردارو كەسایەتی بێلایەن و سەربەخۆ پێكبێت و كەسێكی بێلایەنیش بۆ سەرۆكایەتی حكومەتەكە پێشنیار بكرێت.

دەشڵێت:" هیچ كەسێك لەوانەش خۆیان لە هەڵبژاردنی داهاتو كاندید ناكەن".

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت:"حكوومەتە كاتیەكە، ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات كە ماوەكەی لە ۲۰۲۰ تێپەڕناكات و دەركردنی یاسایەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن و كۆمسیۆنێكی سەربەخۆ بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان بە چاودێری نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد".

ئاماژەی بەوەشكردوە کە"چاكسازییەكی بنەڕەتی لە دەسەڵاتی دادوەری و دادپەروەری و رێگریكردن لە گەندەڵی و پێكهێنانی دادگای تاوانەكان كە بێلایەن بێت بۆ روبەروبونەوەی گەندەڵی و هەموان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە ببینێت و پشت بە شارەزایانی نێودەوڵەتی و نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان ببەستێت بۆ هاوكاریكردنی عێراق، سەرجەم گەندەڵكاران بە دادگا بگەیەنێت لە ماوەیەك لە ۲۰۲۰ تێپەڕنەكات".

باسی لەوەشكردوە،"هەڵپەساردنی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی ئێستا، حكومەتە خۆجێییەكانی ئێستا وەكوو حكومەتی كاربەڕێكەر تەماشابكرێن تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە پارێزگاكان".

بەگوێرەی نەخشەرێگاكەی عەبادی "حكومەتە كاتیكە دەبێت كارەكانی نیشتیمانی بێت و لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت و پاراستنی سەروەری دەوڵەت بگرێتە ئەستۆ. حكومەتی كاتی دەبێت رێگە نەدات سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان دەستوەربدەنە كارەكانی دەوڵەت".

عەبادی رایگەیاندووە:"حكومەتی نوێی هەڵبژێردراو دەبێت پابەندبێت بە رێكاری رون و دادپەروەرانە لە یەكخستنەوەی گەل و پابەندبون بە دەوڵەتێكی سەروەر لەگەڵ هەرێم و پارێزگاكان و پێگە سنوورییەكان و باج و گومرگ. دەبێت حزب و لایەنە سیاسییەكان پابەندبن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پاك و بێگەردو دادپەروەرو سەربەست و حكومەتێكی نیشتیمانی و ئەو كوتلە پەرلەمانیەی زۆرینە دەهێنێت".

بەبڕوای عەبادی،"ئەو حكومەتەی پێكدێت لەگەڵ هەموو هێزەكان دەبێت پابەندی دەستور یاساو سەروەری نیشتیمان بن و بەڵێنی رەتكردنەوەی جەنگ و توندوتیژی بدەن. دەبێت هەمو هێزە سیاسیەكان پابەندی دامەزراوەكانی دەوڵەت بن، لە سیستمی بودجە و دەستپاكی و پلەبەندی فەرمانبەران".

راشیگەیاندووە:"حكومەتی داهاتو پابەند دەبێت بە نوێكردنەوەی دامەزراوە ئیداریی و داراییەكان و بەئەلكترۆنیكردنی سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت و پابەندبون بە رێككارە نێودەوڵەتیەكان".

هەر لە نەخشە رێگاكەدا ئەوەش خراوەتەروو کە"دەبێت حكومەتی داهاتو پابەندبێت بە پەرەپێدانی گەنجان و ژنان لە كەرتە سیاسی و پەروەردەی و ئابوری و گرنتیكردنی مافەكانی ژنان و منداڵان. دەبێت حكومەتی داهاتو پابەندبێت بە بەكارهێنانی ئەو پرۆگرام و سیاسەتانەی لە پەیڕەوی پەروەردەو فێركردندا هەن".

لەكۆتایدا رایگەیاندووە:"هەموو هێزە سیاسیەكان و حكومەتەكان پابەندی پارێزگاری هەمو كەمینەكانی عێراق بن بە هەمو چین و توێژە جیاوازە دینی و تائیفیەكان و پاراستنی مافەكانیان".

News Code 29404

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =