مادەیەکی سەرەتایی بەرهەم هێنانی دەرمانی شێرپەنجە بەرهەم هات

کۆمپانیایەکی زانست بنەڕەت توانی بۆ یەکەم جار نانۆکەربۆناتی کەلسیۆم لە ئاستی پیشەیی بەرهەم بهێنێت. ئەو مادە لە بەرهەم هێنانی دەرمانی دژە شێرپەنجە بەکار دەهێنرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جێگرایەتی زانست و تەکنۆلۆژیا، ڕازقی خسرویە، کارگێڕی کۆمپانیایەکی زانست بنەڕەت، وتی: نانۆ کەربۆناتی کەلسیۆم نانۆمادەیەکە لە جیهاندا کە لە بواری جیاواز زۆر بەکار دەهێنرێت،لەوانە لە بواری جیاواز وەکوو ڕوون کردنەوەی پۆلیمرە لێڵەکان، بەهێز کەرەوە و زیاد کەرەوەی تایبەتمەندییە فیزیکی و مەکانیکییەکانی هەموو جۆرە لاستیک و پلاستکێک بەکار دەهێنرێت.وێڕای ئەوەی کە لە پیشەی پزیشکیش وەکوو مادەی سەرەتایی پرۆتێزی دەستکرد، دەرمانە دژە شێرپەنجەییەکان، چەسپی ددان و چەسپی ئێسقان بەکار دەهێنرێت.

ئەو چالاکەی بواری تەکنۆلۆژیا بە وتنی ئەوەی کە پووتری نانۆ کەربۆناتی کەلسیۆم لە وڵاتگەلێکی وەکوو چین، نەمسا و ئیسپانیاوە هاوردە دەکرێت، وتی: بە هۆی هاوردە کردنی ئەو پووترە بە دۆلار، زۆر گران دەبێت. کەواتە بەرهەم هێنانی ئەو بەرهەمە لە وڵات جگە لە ئەوەی کە نرخەکە دێتە خوارەوە ڕێگری دەکات لە چوونە دەرەوە دراو لە وڵات.

بەرهەم هێنانی ئەو مادە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ یەکەم جار لە ئێران بەرهەم دێت.

News Code 29402

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =