کاردانەوەی ئێران بە لێدوانی پەمپەئۆ سەبارەت بە بشێوی ئەم دواییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە پشتیوانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تێکدەران لە ئێران، وتی: ئەم جۆرە لێداوانە فریودەرانە بە هیچ لەونێک هاودەردی دڵسۆزانە نییە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  لە کاردانەوە بە پشتیوانی مایک پەمپەئۆ لە هەندێ ئاژاوەچی لە ناڕەزایەتییەکانی هەندێ شاری ئێران وێرای ئیدانە کردنی ئەم جۆرە پشتگریانە، وتی: خەڵکی سەربەرزی ئێران باش دەزانن کە ئەم جۆرە لێدوانانە ڕاست نییە و دڵسۆزانە نییە.

مووسەوی رایگەیاند کە کارەکانی هەندێ ئاژاوە خواز و تێکدەر کە کەسێکی وەک ئەو پشتی دەگرێت بە هیچ لەونێک لە گەڵ ڕێباز و کار و کرداری خەڵکی ژیری ئێراندا هاوڕێژ نییە و یەک ناگرێتەوە.

 ئەوەشی راگەیاندووە کە ئەمریکا هاودەردی لە گەڵ خەڵکێک دەکات کە خۆی ئەوانی خستووەتە ژێر گوشاری تیرۆریزمی ئابووریەوە و پێشتریش زۆر جار وتوویەتی دەبێ خەڵکی ئێران برسی بن تاکوو تەسلیمی ئێمە بن.

News Code 29399

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =