شەپۆل سواری ئەمریکا لە سەر ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

ئەمریکییەکان پاش تێگەیشتن بە شکستی سیاسەتی زیاترین گوشار دژی ئێران، وەکوو عێراق و لوبنان پرۆژەی دروست کردنی بشێوی لە ئێرانیان خستووەتە دەستووری کارەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: پاش لێدوانی دەستێوەردانانەی مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دەرکەوتنی بڕێک ناڕەزایەتی لە ئێران کە لە لایەن هەندێک کەسەوە بە لاڕێدا برا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش هەوڵێکی هاوشێوەی لە خۆوە پیشان دا.

لە هەمان پێوەندیدا، مورگان ئۆرتاگوس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی دەستێوەردانانەدا پاگەندەی کرد: "ئەمریکا لە پشتی خەڵکی ئێرانە کە ماوەیەکە خەریکن ڕەنج دەکێشن؛ خەڵکێک کە بە نوێترین نادادپەروەری ڕژێمی گەندەڵ لە دەسەڵات ناڕەزایەتی دەردەبڕن. ئێمە هەوڵی دەوڵەتی ئێران بۆ بچڕانی ئینتێرنێت ئیدانە دەکەین". ئەو قسە دەستێوەردانانە چەند کاتژمێر دوای تویتی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە برێک ئاڵۆزی و نائارامییەکان لە ئێران هاتە ئاراوە. پەمپێئۆ زیاتر پاگەندەی کردبوو: ئەمریکا دەنگی ئێرانی بیستووە و پاڵپشتیان دەکات.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕەوتی وانەی دەرەوەی فیقهی ئەمڕۆی زۆی ئاماژە کردە سەر دەستێوەردانە بیانییەکان لە پرسی ئاڵۆزی و نائارامییەکان و وتیان: هەموو ناوەندەکانی ئاڵۆزی جیهان دژی ئێران، هاندەری ئەو ئاڵۆزیانەن، لە بنەماڵەی پەهلەوی تا مونافقین، ئەوانە بەردەوام خەریکین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شوێنەکانی تر خۆپیشاندەرەکان هان دەدەن.

بیری گشتی جارێکی تر بە باشی بینی کە ئەمریکا لە قاپی پاڵپشتی لە هەندێک خراپکار و تێکدەری ئاسایشی گشتی دەرکەوتووە تا بەم شێوەیە، هەوڵە درۆوە بەردەوامەکانی بەرپرسانی واشنتۆن زیاتر لە ڕابردوو ئاشکرا ببێت. ئەمریکییەکان بە هەڵوێستەکانی ئەم دوایەی خۆیان لە بەرانبەر ئاڵۆزییەکان لە ئێران، لە ڕاستیدا نیشانیان دا کە هێشتا دەستیان لە هەوڵدان بۆ کردەیی کردنەوەی پڕۆژەی ئاژاوەگێڕی لە ئێران هەڵنەگرتووە؛ ڕێک هەر ئەو پڕۆژەیەی کە بۆ بەدی هێنانی لە عێراق و لوبنان هەوڵ دەدەن.

پڕۆژەی ئاژاوەگێڕی بە تایبەتی لە وڵاتانی پێشەنگ و پاڵپشتی بەرخۆدان لەوانە کۆمارئ ئیسلامی ئێران، بەردەوام لە دەستووری کاری بەرپرسانی ئەمریکی بووە؛ ئەوان بۆ بەڕێوە بردنی ئەو پڕۆژە تەنانەت لە پاڵپشتی لە ئاژاوەگێڕەکان و ئەو کەسانەی کە بە خەڵک و داراییەکانیان هیچ ڕوحمێک ناکەن، خۆیان نابوێرن. هەر بۆیە، ئەمریکییەکان ڕوودانی هەندێک نائارامییەکان لە هەندێک ناوچەی ئێران بە باشترین هەل بۆ تۆڵە سەندنەوەکانی خۆیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ڕێبەری بەرخۆدان لە ناوچەکە، دەزانن.

ئەمە هەر ئەو سیاسەتەیە کە ئەمریکا پێشتریش لە ڕەوتی هەندێک نائارامی و ئاڵۆزییەکان لە ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە تایبەتی لە ڕەوتی فیتنەی ساڵی ٨٨ گرتیە پێش. لە ئەو کاتەشدا بەرپرسانی ئەمریکا تەواوی هەوڵی خۆیان خستە گڕ بۆ هاندانی ئاژاوەگێڕەکان، بەڵام لە کۆتاییدا وشیاری نەتەوەی ئێران، پیلانەکانی واشنتۆن لە ئەو کاتە نەگەیشتە ئاکام. بەم حاڵەوە، وادیارە کە ئەمریکییەکان دەرسیان لە ئەو بابەتە نەگرتووە و جارێکی تر ئەو ڕێگایەیان هەڵبژاردووە.

ئەو هەوڵانەی ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە ئەو وڵاتە لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو لە هیچ جۆرە گەمارۆیەک بە تایبەتی لە بواری پزیشکی و دەرمانی دژی تاران کەمتەر خەمی نەکردووە؛ هەوڵێک کە ئامانجی یەکەم و دوایی، خەسارلێدان بە هەمان خەڵکە کە بەرپرسانی واشنتۆن ئەمڕۆ پاگەندەی بیستنی دەنگیان دەکات. ئەوە هەمان پێوەرە دووفاقەییانەیە کە بەردەوام لە سیاستی دەرەوەی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران بینراوە.

بیرە گشتییەکان ئەمرۆ زیاتر لە هەر کاتێکی تر لە ئەو دوو فاقەییە لە سیاسەتی ئەمریکییەکان لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران و خەڵک تێگەیشتوون و بە باشی دەزانن کە ئەمریکییەکان بکوژگەلێکن کە بە قسەی گەورە لە پاڵپشتی لە مافی نەتەوەکان هەوڵ دەدەن خۆیان وەکوو ڕزگارکەر نیشان بدەن.

ڕاستی ئەوەیە کە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ئێران و پاڵپشتی بەردەوامی ئەوان لە ئاڵۆزی و نائارامییەکان لە هەندێک شوێنی وڵات چ لە ساڵەکانی ٨٨، چ لە ساڵەکانی ٩٦ و چ ئێستا لە ساڵی ٩٨ لە ڕاستیدا نیشاندەری شکستی تەواوی سیاسەتی زیاترین گوشار دژی ئێرانە، چونکوو لە سێبەری شکستی ئەو سیاسەتە رەشەیە کە ئەمریکییەکان پاڵپشتی لە برێک ئاژاوەگێڕیان خستووەتە دەستووری کاری خۆیانەوە تا شایەت لەو ڕێگاوە بگاتە ئامانجە دژە ئێرانییەکانی خۆی.

لە ڕاستیدا، پاش شکستی سیاسەتی زیاترین گوشار دژی ئێران لە ڕێگای سەپاندنی گەمارۆکان و هەروەها پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی ئێران، ئەمریکییەکان لە پاڵپشتی ئاژاوەگێڕان ئاسایشی گشتییان خستووەتە دەستووری کاری خۆیانەوە و وەکوو سەربازانی پیادەی خۆی بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانی ، دەڕوانێت پێیان.

ئەمریکییەکان بۆ بەدی هێنانی ئامانجە دژە ئێرانییەکانی خۆی تەنانەت تەواوی میدیاکانی هاوبیری خۆی لەوانە بی بی سی، ئەلعەرەبیە، عەلحەدەس، سکای نیوزی عەرەبی، ڕۆیتێرز و ... ی داسپاردووە بۆ گەورە کردنەوەی ڕووداو و نائارامییەکان لە ئێران لە لای بیری گشتی. ئەو پرسەش خۆی بە تەنیایی نیشانێکی تر لە شکستەکانی ئەمریکا لە سیاسەتی خۆی لە بەرانبەر تارانە.

News Code 29398

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =