بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵاتەکە لەلایەن باشاک دەمیرتاش، هاوسەری سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەوە وەرگیرا .
هاوسەرەکەی دەمیرتاش پەیامی سەلاحەددینی خوێندەوە کە نوسیبووی: "سەرەڕای ئەوە هەموو فشارەی کە لەسەرمانە، بەڵام ئێمە بە هەمو هێزمانەوە بەردەوامین لە رووبەڕوبوونەوەی ستەمکاری، بەبێ ئەوەی دەستبەرداری پرەنسیپ و بەهاکانمان بین کە باوەڕمان پێیەتی، ئەو هێزەشمان لە گەلەکەمانەوە وەرگرتووە".
ئاماژەی بەوەشكردوە کە "خەڵاتی ئازایەتی سیاسی پێشکەش دەکەم بە هەموو پێکهاتەکانی گەلی تورکیا، لەسەروی هەموویانەوە گەلی کورد و گەلانی تێکۆشەری تورکیا، ئەو خەڵاتە پێشکەشە بە هەمو ژنە هاوڕێ دەستگیرکراوەکانمان لە زیندانەکانی تورکیا و هەموو زیندانییەکانی دیکە".
هاوپەیمانی پێشکەوتن خوازی جیهانی ساڵی ۲۰۱۳ بەبەشداری ۱۴۰ پارتی سیاسی لەسەر ئاستی دونیا پێکهێنراوە و بارەگای سەرەکی لە وڵاتی ئەڵمانیایە، لەسەر ئاستی تورکیا تەنها پارتی گەلی کۆماری (CHP) و پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) ئەندامی ئەو رێکخراوەن.
سەلاحەددەین دەمیرتاش لە ۴ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۶، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەدا دەستگیرکراو تاوەکو ئێستاش لە زینداندایە.
بۆچوونی ئێوە