۲۵ کەسی نزیکی بەغدادی دەستبەسەر کراون

نووسینگەی داواکاری گشتی تورکیا لە شاری ئاکپنەر رایگەیاند: نزیکەکانی ئەبووبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشوی داعش لە شارەکانی ئاکپنەر و سامسونی و ئوردو و شانلی ئورفا دەستگیرکراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوسینگەی داواکاری گشتی تورکیا لە شاری ئاکپنەر رایگەیاند:  دادگای پارێزگای کیرشەهیر فەرمانی کردووە چوار لە نزیکەکانی بەغدادی بە تۆمەتی لایەنگیرییان بۆ داعش زیندانی بکرێن و ئەوانی دیکەش بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

بەگوێرە میدیاکانی تورکیا هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، هێزە تایبەتەکانی سەر بە وەزارەتی ناخۆ بە دوای کەسە هەڵاتووەکانی داعش لە زیندانەکانی باکووری سووریادا گەڕاون و لە ئەنجامدا خوشک و زاوایەکی بەغدادییان دەستگیرکردوە.

لای خۆیەوە سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیەنداوە، چەکدارێکی داعشیان دەستگیرکردوە، کە چەندین کاری تەقینەوە لە شارەکانی تورکیاو  ئەوروپا ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، بەبێ ئەوە زانیاری زیاتر لەسەر ناسنامە کەسەکە ئاشکرا بکات.

News Code 29392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =