مونافق و دژە شۆڕش دەستیان بووە لە بشێوییەکانی دوێنێ ئێران

ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتی: سکرتێری ئەنجومەنی بالای ئاسایشی نەتەوەیی بە پێی هەندێک بەڵگە ڕایگەیاندووە کە مونافق و دژە شۆڕشەکان لە بشێوییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕۆڵیان هەبووە.

ئەحمەد ئەمیر ئابادی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە گەڵاڵەی نرخی بەنزین، وتی: مەجلیسی شوورای ئیسلامی بە شێوە و کاتی بەڕێوە بردنی بڕایری شوورای هەماهەنگی لە سەر بەرز کردنەوەی نرخی بەنزین، ناڕەزایەتی هەبوو.

ناوبراو، شێوەی دەوڵەت بۆ بەرز کردنەوەی نرخی بەنزینی هەڵە وەسف کرد و وتی: کۆمیسیۆنی ئابووری مەجلیس بووە بەرپرسی کۆنترۆڵ بە سەر بازاڕ لە لایەن دەوڵەتەوە و کۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجەش بووە بەرپرسی چاوەدێری بەسەر دابەش کردنی دادپەروەرانە و وردی سەرچاوەکانی بە دەست هاتوو لە بەرز کردنەوەی نرخی بەنزین بە شێوەی یارانەی نەختی بە خەڵک.

ئەمیر ئابادی سەبارەت بە قسەکانی سکرتێری باڵای ئاسایشی نەتەوەیی سەبارەت بە بشێوییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو، وتی: بەڕێز شەمخانی بە پێی هەندێک بەڵگە ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو گرووپە ڕێکخراوەکان لە لایەن مونافقین و دژە شۆرشکان هێرشیان کردە سەر پۆلیس، هەندێکیشیان چەکی گەرمیان بە دەستەوە بووە و هەروەها خەساریان لە بانک و داراییە گشتی و تایبەتەکان دا.

News Code 29389

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =